پەیوەندیی ئایینی میترا لەتەک ئیزەدی و یارسان و پیرشالیار.بەشی دووهەم
https://www.google.com/url?sa=t&rct=j&q=
با ئیستا چاوێ بەسەر گاکوژی پیرشالیار و یارسانەکان ـدا بخشێنین:
شالیار و یارسان یەک ما‌نایان هەیە، شالیار یانی یاری شا یان هەمان یارسان کە گوتم مەبەست لە شا چییە. ئێستا با بزانین گاکوژی لەناو یارسانەکاندا هەیە یان نا؟ پاش ئەوە با بزانین یارسان بۆ بە ئەلحەقیش (ئەهلی حەق) دەناسرێن؟
هەروا کە گوتم لە میترادا، گرێبەست پێش حەق و یاسایە و گرێبەست و پەیمان ڕەچەڵەکی "حەق"ـە. لە میترا، حەق لە لایان کەسێک وەکوو زەردەشت و ئەفلاتوون و محەممەد پێناسە ناکرێت کە مۆری خوایی دەکەن و بڵێن حەق هەر ئەمەیە و باقی خەڵک دەبی یان ڕێڕەوی لێ بکەن یان "قاتل‌و و ... .". حەق لە میترادا لە گرێبەست و پەیمان لە نێوان خودی خەڵکدا دروست دەبێت. لەسەر هەر شتێ ڕێککەوتن دەبێت بە حەق و یاسا بێ ڕێککەوتن و ڕەزاماندی دەبێتە ناحەق، ئەوەیە کە ئەلحەق ناوی تری یارسانەکانە کە لە یار و گرێبەستی نێوان یاران، واتا ، گرێبەستی یاران دەبێتە حەق.
ئێستاش دەچینە سەر گاکوژی و مانای کەڵەشێر کۆژی یارسانەکان:
هەموو کات بۆم پرسیار بوو بۆ بە جێی گا، بەراز دەکوژن؟ ڕۆژێک لە هاوڕێیەکی یارسانیم پرسی، بەراز کوژی لە کوێوە هاتووە؟ گوتی سولتان ئیسحاق/زوحاک، تیرێ دەخات بۆ گا تا بیکۆژێت بەڵام نایپێکێت و لە بەراز دەدات و بەرازەکە دەکۆژێت. زۆرم پێ خۆش بوو بەڵام هێشتا ڕازی نەبووم تا ئەوەی کە دۆینێ لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆشەویست {جەلیل ئازادیخواز} لە لالش ئەوشتەم بۆ گێڕاوە، گوتی وایە ئەوان بە بەراز دەڵێن گاکۆڵە. ئێستا لە لایێکەوە دەزانین بەرازکوژی یارسانەکان هەر گاکوژیی میتراییە بەڵام ئەوە کە سوڵتان زوحاک گای نەپێکاوە و لە بەرازی داوە، دەبێ رەچەڵەکە مێژووییەکی بدۆزینەوە و وڵامی ئەم پرسیارەش ئەدەینۆ کە بۆچی لە ئیسلامدا سەگ و بەراز، گۆشتیان حەرامە. هەروەک گوترا و لە کتێبەکەدا بە زۆری شرۆڤەم کردووە لە ناو ماد/میترایەکاندا، گاکوژی ڕەسمی ساڵانە و جەژنی پێروزی میهرەگان/نەورۆز بووە. دوای سەرهەڵدانی زەردەشت کە، میترای گاکوژی کرد بە ئەهریمەن و مادەکانی بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتی پارس، کرد بە ئاژیدەهاک و دێ‌و، بە توندی لەگەڵ گاکوژی جووڵانەوە و پێشنیان پێگرت و سڕییانەوە، ئەوە بوو میتراییەکان بۆ سانسۆڕ و دەرچوون لە تاوانی دەسەڵاتی زەردەشت/پارس، بەرازیان بە جێی گا دەکوشت و پیێان دەگوت گاکۆڵە. ئەمە بۆ دەرچوون لە تاوان ئەنجام دراوە، هەروەک گەمەی هەلێک، مەلێک شەلێک بو ڕابواردن و کایە پێکردن بە تەیمووری شەل درووست کراوە. ئەوەسە کە لە شوێنە کوێستانییەکانی وەک هەورامان و لالش گاکوژی کە لەبەرچاو هێزی زەردەشت دوورە دەمێنێتەوە بەڵام ئەوانەی کە نزیک شار‌و لەبەرچاو دەسەڵاتی "پارس"ـن، بەراز لە جێگای دادەنێن و پێی دەڵێن گاکۆڵە، ئەوەش بۆ ئەوەیە کە دوای حاکمیەتی زەردەشت و پارس و گۆڕانی گا بۆ بەراز، ئیسلام بەرازکوژیان دەبێنێت، بەراز و سەگ حەرام دەکات و لە درێژەی زەردەشت، میتراییەکان دەکات بە جن (جنۆکە) و کافر و... . هەر بۆیە سورەتێکی قورئان ناوی گا/بەقەرەیە و هۆکاریشی ئەوەیە کە گا لە ناو هەموو ئایینەکان و کلتورە متافیزیەکاندا لە هیند هەتا ئێران و میسر، پێروز و موقەددەسە و هەر بۆیە لە هەمووی ئەو کلتورانەدا، کوردی گاکوش، دەبێتە شەیتان و جن و کافر و ئەشکەوتی جیهالەت و...تاد. چوونکە کورد زەوینییە، ئازادی ئیرادەیە، گرێبەستە و ئەقڵی بەشەرییە و ئەوان، ئاسمانیی و شەریعەت و دسپوتیسمن. مار کە توتمی ماد و سیمبولی میترایە، هێمای ئەقڵی بەشەر و زەوینە و هەڵۆ و گا، هێمای شەریعەت و یاسای میتابەشەری (ئەوپەڕبەشەری) و فەرمان دانە بێ ڕەزامەندی ئیرادەی مرۆڤ. ئەوەیە ئادەم میوەی مەعریفە بە ئیرادەی خۆی دەخوات، خوایان لە بەهەشت دەریدەکەن. چوونکە بە ئەقڵی خۆیان و بە پێچەوانەی یاسای خوایان هەڵیدەبژێرن. لە دەقی تەوراتدا، مار حەوا ڕێنوێنی دەکات کە میوەی مەعریفە بخۆن تا بە جێی یاسای خودااکان، بە ئەقڵی خۆیان بڕیار بدەن. دوای ئاشنایی جولەکە لەگەڵ زەردەشت، مار لە تەورات دەبێت بە شەیتان و شەیتانی زەردەشت هەر میترای گاکوژە، چوون لە گاتای زەردەشتدا گوناهی ئەهریمەن، کوشتنی گای پیروزە.
گێڕانەوەیەکیش هەیە کە ئاستیاگ بە شێر و کوروش بە بەراز ناس دەکات، گێڕانەوەی ئاتیائوس و دیون، "خنیاگری به نام انگارس در دربار آستیاگ که درحق کوروش تمجید کرد"(زرین کوب، 1368، 105)، «شیری که گرازی را بچنگ داشت و رهایش کرد.......... گراز شیر را از پای دراورد...... آستیاگ فهمید گراز کوروش است و............ (شهبازی، 1350، 86). یانی بەراز کوشی، کوشتنی مانا و سیمبولی کوروشە. سیمبولەکان ماون سیمبولی میترایی، بەڵام بەداخەوە هزر و مێشکمان یەخسیری ئێران و کورشە، هەر ئەو یارسانانە کە بە شیوەیەکی ناوشیار، سیمبولێک و میترای کوردن و کورش/بەراز کوشی دەکەن، بەهۆی سەپاندنی فکری ئێرانی، باس لە گەورەیی کورش دەکەن.
ئەی باشە سەگ بوو؟
هەروەک وێنەکە نیشانی دەدات، سەگ هەموو کات بۆ کوشتنی گا، لەگەڵ میترایە و سیمبولی ئیزەدیەکانیش لە لالش سەگیشی تێدا هەیە. سەگ هێمای وفاداری بە یار {یارسان و یارشاە}ـە، میترا دەڵێ ئەتۆ ناچار نیت گرێبەست ببەستی بەڵام کاتێ بەستت و پەسەندت کرد دەبێ بیپارێزی و هیچ کات مافی شکاندنی گرێبەستت نییە، سەگ و سمێڵ ـی یارسان و ئیزەدی، هێمای وفاداری بە میترا یان پەیمانە و یار سان و یارشا، یانی یاری گرێبەست و، شا و سان، هەر ئەو میترا یان چەمکی گرێبەست و پەیمانە یان شایێک وەک دیاکۆ و زوحاک بە گرێبەست دەبن بە شا، نەک بە وەحی خوا یان زۆرداری و "قاتل‌و"ی ئیسلام یان تەبەرزین ـی زەردەشت.
ئەی کەڵەشێرکۆژیی یارسان مانای چییە؟
پێش شروڤەی ئەو باسە پیویستە ئەوە بزانین کە کەڵەشێر لە ناو زەردەشت پێروزە. "لە ئایینی مەزدیسن ـەکاندا کەڵەشێر، باڵندەیەکی ئەهووراییە کە هاوکاری ئیزەدی سرووش بە دژی دێوەکانی هاوکاری ئیزەدی ئاگ (رضی، 1381: 444). لە ئایینی میترا، کەلەشێر لە هەمان کاتدا کە زەردەشتیەکان چاوەڕوانی ئەوەن کە قولەی کڵەشێر بەربەیانی رابگەیینێت و دیوی تاریکی بڵاوە بکات،لە میترا واتا لە بەربەیاندا، سەر دەبڕن. لە جەژنی میهرەگاندا کەڵەشیر، قوربانی دەکەن. تا سەدەی چوارەمیش لە بەخارا، بەرەبەیانیی نەورۆز، کاتی هەڵاتنی خۆر قوربانیان دەکرد (هەمان سەرچاوە:444). بەپێچەوانەی قسەی "ڕەزی" ئەوە قوربانی کردن نیە، بەڵکوو کوشتنە کە پێش بە ڕاگەیاندنی بەربەیان بگرێ. دینی میترا، دینی شەو و تاریکییە، کەڵەشێر هێمای کۆتایی هاتنی شەو و دەست پێکردنی ڕووناکیی ڕۆژ ـە، کەواتە کەلەشیریان سەر دەبڕی تا کۆتایی هاتنی شەو ڕانەگەیێنێ. تەنانەت ئەمڕۆش لە ناو کوردەکانی ئەهلی حەقدا (قەڵخانی) ئەو رێ و ڕەسمە بەرێوە دەچێ و هەروا ماوەتەوە.
ئەوەیە کە لە سوڵتان زوحاک، کەڵەشێر دەکۆژێن کە رۆژ و کۆتایی شەو ڕانەگەیینێت، چوونکە هەروەک گوترا هەڵهاتن و ئاوابوونی میترا بە پێچەوانەی خۆر و هەتاو، کاتێ خورئاوا میترا سەرهەڵدەدات بۆیە چوارشەممە سووری لە کاتی ئێوارە و ئاوابوونی خۆر دەست پێدەکات کە بە بڕوای من بە جێی "رڕۆژهەڵات دەبێ بڵێین شەو ئاوا یان شەو چوون و بە جێی روژئاوا دەبێ بڵێن، شەوهات یان شەوهەڵات".
پیرشالیاریش یانی یاری پیر، پیر، دوایین قۆناغی حەوت خانی میترا و هێمای گرێبەستە، یانی یاری گرێبەست و وەفاداری بە گرێبەست یان هەمان میترا بە هۆی ئەوەیە داب و نەریتی گاکوژی میترا بە جێ دێنن. گاکوژیی پیرشالیار نە قوربانی کردنی ئیسلامییە نە زەردەشتییە، بەڵکوو بە تەواوی میتراییە، بۆیە لە کاتی ئێوارەو کاتێک کە خۆر دەنیشێت دەستی پێدەکەن و بە خراپەکان دەڵێن خوێڕی. بەداخەوە سیمبول و نەریتەکە خۆی ڕوونە بەڵام توێژەرە بێ ئاگا و شارەزاییەکان شێواندوویانە و دەیکەن بە ئێرانی/زەردەشتی. تیۆری و فکر، نەبوونی لە هەڵە بوونی باشترە، چوونکە ئەگەر نەبێت سیمبوول و نەریتەکان خۆی واتای کوردی دەخاتە ئاراوە بەڵام فکری ئێرانی، سیمبولەکانیش دەڕمێنێ و دەشێوێنێ. ئەمە لە بواری سیاسیش درووستە، تا کاتێ فکری سیاسی نەهاتۆتە ناو بزوتنەوەی کوردی، هەموو سەرۆک عەشیرەکان لە شوێن سەربەخۆیی بوون، دوای هاتنە ناوەوەی خوێندەواران و داسەپاندنی فکری ئێرانی و چەپی و ڕۆژئاوایی، بیری تەبا لەگەڵ واقعییەتی کوردستان، هەمووی حیزبەکان بوون بە خودمختاری و فیدرال و کۆنفدرال و هەڕگیان دا بە سەر کوردستاندا. چاو لێکەن پارتی، نێوانی لەگەڵ فکر و تیۆری خۆش نییە، هەموو کات هەڵگری ئاڵای نەتەوایەتی بووە بەڵام فکرییەکان یان پرۆلتەری جیهانین یان بەشێک لە ئیسلام و ئێران و شارۆمەندی مەدەنی جیهانی. ژ.ک هەروا کوردایەتی بوو تا ئەوەی کە سوسیالیسم و ...تاد، هاتە شێواندی. کێشەی کورد، نەبوونی فکر و تیورییە بەڵام ئەگەر تیۆرییەکی کوردی نەبێت، هەر بێ فکرییەکە باشترە لەم ئایدیولۆژیا ئێرانی و غەربیە و توێژەرەکان هیچ نەڵێن باشترە تا سیمبولە کوردییەکان بشەمزێنن. (بو پیرشالیار مەبەستم بەرنامەی چەند شەو پێشی کوردستان ٢٤ بوو کە چوار دانە نەزانی بێ ئاگا لە مێژوو و ڕاستییەکان کردیان بە زردەشتی.) زیکری دەروێشان و عیرفان هەر هەڵپەرکێی میترایە کە دوای کوشتنی گا، شیرەی گیای هومەیان لەگەڵ خوێنی گا تێکەڵ دەکەن و بۆ سەرخۆش بوون دەیانخواردەوەو شایی و هەڵپەرکێیان دەکرد. بەڵام هەروەک گوتم سیمبولەکان ماون بەڵام کەوتۆتە ژێر ڕکێف و دەسەڵاتی ئەقلی ئێرانی و بووەسە زیکری عارفان. هەتا دیسکو تاریکەکان ئەمڕوی وەڵاتانی روژئاوا، کە جێی خواردنەوە و هەڵپەرکیێە، پاشماوەی میراوەی(مهرابە) مییرایە کە پڕ بوو لە خوشی و شایی و پڕدیس کە بوو بە فردەوس و پەردیس ـی ڕۆژئاوا هەروەک واڵتر هینتس ئاماژەی پێدەکات، لە ماد وەرگیراوە. "ئەگەر گەرەکمان بە وشەیەک مادەکان پێناسە بکەین ناویان دەنێین شەیداکانی باغ کە پێیان دەگوت پەردیس کە لە زمانی یونانییەوە گەیشتە ئوروپاش، پەردیس وشەیەکی مادیە کە دواتر بوو بە فیردەوسی عەرەبی" (هینتس، 1386، 215). بەم جیاوازییە کە پەردیس لە ناو ماد‌دا جێ خوشی لەم دنیایەدا بوو لە ئێران و عەرەب چوو بۆ دنیای ئاخیرەت.
مار و شێر:
لەسەر دەرگای لالش نەخشی مار و شێر کێشراوەتەوە. بزانین ئەم دوو ئاژەڵە چ پێوندییەکی لەگەڵ میترادا هەیە؟
له هه‌موو به‌ردنووسه‌کان و به‌رهه‌مه کۆنه‌کاندا که له وێنه‌کانی میترا له تاقهکاندا به‌جێ ماوه، چ له کاتی ڕاوکردن و چ له کاتی کوشتن و شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ مانگادا، میترا له‌گه‌ڵ مار، دووپشک و شێر نیشان دراوه (وزمازرن، همان، 95، رضی، 1381، 131-306). مار و دووپشک و شێر، هێمای میهرن (کلوسکا، همان، 15). له ڕێوڕه‌سمه میتراییه‌کاندا، ئه‌و که‌سانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته پله‌ی شێری، له به‌ره‌ی سه‌ره‌تاوه جێگایه‌کی تایبه‌تییان هه‌یه (رضی، همان، 279). (وەکو وینەی سەرو)میترا له زۆرێک له هێما کهونینهکاندا به جه‌سته‌ی مرۆڤ، شێرسهر، له‌گه‌ڵ ئه‌ژدیها/مارێک که به ده‌وریدا ئاڵاوه، نیشان دراوه (فون گال، کلوسکا، همان، 565، رضی، 298، 1381). له زۆرینه‌ی به‌ردنووسه‌کاندا میهر به شیوەی سه‌رشێر ـە که هێمای ئه‌هریمه‌نه و ناوی شه‌یتان له دینی زه‌رده‌شته (هینلز، 1385: 128).کێشراوە. زنێر و دوشه‌ن گیمێن، ئه‌م وێنەیان به ئه‌هریمه‌ن ناوزه‌د کردووه (ورمازرن، همان، 158). لگ، دوشه‌ن گیمێن و ئه‌وانی تر بڕوایان وایه که ئه‌هریمه‌ن هه‌مان میترا یان دێوی زه‌رده‌شته (هنسمن، کلوسکا، همان، 255). دێوی سه‌رشێر، پاشای جیهانی ئه‌هریمه‌نه (زنر، به نقل از فون گال، همان، 571). له زۆربه‌ی به‌ردنووسه‌کاندا میهر به شێوه‌ی "سه‌رشێر" که مارێک به ده‌وریدا ئاڵاوه نیشان دراوه که نیشانده‌ری ئه‌هریمه‌نه و ناوی شه‌یتان له دینی زه‌رده‌شته (هینلز، اموزگار، 1385: 128). به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی هێما و سه‌ر ئه‌ستوونه‌کانی ته‌ختی جه‌مشید که به شێوه‌ی مانگایه، له ده‌گمه‌ن به‌رهه‌می به‌جێماو له ماده‌کانه‌وه، شێری به‌ردینه‌یه (گیرشمن، به نقل از ضیاپور، 121). له بڕواکانی ماده‌کاندا خوداکان به شێوه‌گه‌لی سه‌رسام ده‌بینرێن، خوداگهلێک به سه‌رشێر و یان شه‌یتانگه‌لێکی نیوه‌مرۆڤ (دیاکونوف، کمبریج، 1387، 168- شایان در دهباشی، 1388، 14). هه‌روه‌ها چه‌ک و تیری مادی به شێوه‌ی شێرسهر نیشان دراون (گیرشمن، 1376، 25). له هونه‌ری ماده‌کاندا، له چه‌ک و ته‌وره‌کان، شێر یان سه‌ری شێرێک به ڕوونی له‌سه‌ر ته‌وره زۆر باشه‌کاندا به‌کار هێنراوە. مێشتووی له‌نێو په‌نجه‌کانی شێرێک، حیکایه‌ت له‌وه ده‌کات که چه‌ک، پڕهێزه و توانایی به‌هێزترین دڕنده‌کانی هەیە. ئه‌م چه‌کانه به سه‌رشێر ـه‌وه که به لێواره‌که‌یه‌وه ددان ده‌خزێت و له پشته‌وه‌ی وێنه‌ی به‌چکه شێرێک بوونی هه‌یه که .... له‌و نەخشە هەڵکۆڵراوانەدا که ماده‌کان له‌سه‌ریان ده‌کرد، به‌کار هاتووه" (گیرشمن، 1376: 25-26). پیاڵه‌ی زێڕین که له سه‌رده‌می ماده‌کانه.... چوارچێوه‌که‌ی وێنه‌ی سێ شێر.... سه‌ری شێره‌کان تێیدا ئاشکرایه(همان:38). که‌وایه، شێر تووتم و هێمای ماد/میتراییه‌کانه به‌و شێوه‌یه‌ی که مانگا هێمای پارس/زه‌رده‌شتییه‌کانه که شه‌ڕی تووتمه‌کان، وێنه‌ی شه‌ڕی دوو ئه‌تینی پارس و ماد و دوو ئایینی ئه‌تنیی زه‌رده‌شتی پارسی/ئێرانی له‌گه‌ڵ میترای ماد/کوردییه که شێر هێمای زه‌وی و جه‌سته‌یه و مانگا هێمای ئاسمان و مه‌عنه‌وییه‌ته که دژبه‌ریی دیکه‌ی ئه‌قڵی سیاسیی ئێرانی له‌گه‌ڵ شوناسی کوردی که به خوداناسیی زه‌رده‌شت داڕ‌ێژرابوو، دژبه‌ریی زه‌ویە له هه‌مبه‌ر ئاسمان.
میترا له زۆرێک له هێما کۆنه‌کاندا به جه‌سته‌ی مرۆڤ، سه‌رشێر، به ئه‌ژدیها/مارێک که به ده‌وریدا ئاڵاوه نیشان ده‌درێت (فون گال، کلوسکا، همان،565، رضی، 298، 1381). " ئەهریمەن(میترا) وەک مارێک لە ئاسمانەوە خزا سەر زەوی، لە مانگی خاکەلێوە و خرسسترانی لەسەر زەوی دانا: مار و ئەژدیها و دووپشک. (چون ماری از آسمان به زمین جست به ماه فروردین و خرفستران را بر زمین هشت : مار و اژدها و کژدم)"(بهار، 1376: 85). زه‌رده‌شت، ماری وه‌کوو گه‌وره‌ترین درۆ و ئافرێنراوی ئه‌هریمه‌ن و ڕووخێنه‌ری جیهان ده‌ناسی(پیرنیا، 1383: 102). له وه‌ندیدای موبدان له گیان له‌به‌ره ئه‌هریمه‌نییه‌کان بووه و له که‌رسته‌یه‌ک به ناوی مارگن یان مارکوژ که‌ڵکیان وه‌رگرتووه و کوشتنی مار ڕێگە پێدراو بووە (رضی، 180: 1386). مار له هه‌موو ئوستووره‌کاندا هێمای زه‌وی و مەڵبەندی سەرهەڵدانی جنسی (سێکسی) بووه و کوشتنی مار خێر بووه. یاخیگه‌ریی جنسی و شه‌یتانیی زه‌حاکیش به شێوه‌ی ده‌رهاتنی مار له‌سه‌ر شانەکانی نیشان دراون. مار، هێمای زه‌وییه له دژبه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ڵۆدا که هێمای ئاسمانه (فون گال، کلوسکا،همان، 571). مار هێمای شادمانیی زه‌وی و وارسگه و یاخی بوونی جنسییه. ماره که حه‌وا به‌ره‌و لای خواردنی میوه‌ی مه‌عریفه هان ده‌دات (تورات/باب سوم، نقل از مسکوب، 14، 1385) که خودی مرۆڤ بووه‌ته لێزانی باش و خراپ و پێویستی به یاسا و ڕێسای شه‌ریعه‌تی دین نەماوه. مار هێمای ئەقڵە لەهەمبەر هەڵۆ کە هێمای شەریعەت و دینە، واتە مار هێمای ئازادی ئیرادەیە و هەڵو هێمای کۆیلەیی و فەرمانبەرییە. ئەوەیە کە یانمار توێژەری سۆڤیەت دەڵێ ئەهریمەن لە ناو ئیزەدییەکاندا، هێمای شەڕ نییە بەڵکوو هێمای ئازادی ئیرادەیە کە نابێت ڕێڕەوی کەس بێت و کڕنۆش بۆ کەس بکات، ئەوەسە کە لە هەمبەر خوا سەرهەڵدان دەکات و کڕۆنۆش نابات. چونکە بە ئەقڵی خۆی کاری نەشیاو و ئازادی ئیرادەی دەچێتە ژێر پرسیار.
زه‌حاکیش وه‌کوو میترا، به دوو مار له‌سه‌ر شانی و سێ سه‌ر وێنا کراوه. ماده‌کانیش به زه‌حاکی ماردووش و سێ سه‌ر و شه‌ش قه‌پۆس ناوزه‌د کراون (علی اف، 1388، 172). ده‌ستکه‌وته‌کانی شوێنه‌وارناسیی هرتسفلد، سه‌لمێنه‌ری په‌رەستنی مار له نێو ماده‌کانه. مار، تووتمی هه‌ندێک له خێڵە ناوخۆییه‌کانی ماد بووه و له ده‌قه کۆنه‌کاندا ماده‌کان به مارزاده ناسراون (علی اف، 1388، 456) له ماد‌دا "بەر لە هاتنی ئاریاییه‌کان په‌رستنی مار باو بووه"(هرتسفلد، 21) ماده‌کان خواکانی مارگویان ده‌په‌رست (علی اف، همان، 115). زه‌حاکی مارله‌شان و سێ سه‌ر و شه‌ش قه‌پۆس و ...تاد، ناوه‌ڕۆکی ئه‌ڤێستا پڕه له چیرۆکی شه‌ڕی ئێرانییه‌کان له‌گه‌ڵ ماده‌کان(علی اف، همان، 172). به پێچه‌وانه‌ی فه‌رهه‌نگه‌کانی دیکه، مار له فه‌رهه‌نگی کورده‌کاندا، ڕۆڵی خێرخوازانه‌ی هه‌یه(نیکیتین، 1377، 535). هه‌ر به‌م هۆیهوە ماده‌کان له فه‌رهه‌نگی یۆناییه‌کاندا به مدوسای گێسوومار و له فه‌رهه‌نگی ئێران‌دا به ئاژی ده‌هاک ناسراون. هێشتاش زۆرێک له شوێنه‌کان له کوردستان هێشتا پاشگری ماریان هه‌یه. مه‌عبه‌دی مار له ئازه‌ربایجان که له‌سه‌رده‌می ماده‌کانه‌وه به‌جێ ماوه، مه‌ریوانیش به واتای تاقی ماره.
میزان/پەیمان یان تەرازوی هەڵوەسراو لە ئەشکەوتی لاڵش:
میزان، هێمای عەداڵەت و بەرابەری یان هاودەنگییە. بە گوتەی هیرۆدۆت، دیائۆکۆ بە هۆی دادپەروەر بوونی، بۆ رێبەری هەڵدەبژێردرێت. گرێبه‌ست و په‌یمان له نێوان دوو که‌س، ده‌بێته بنه‌مای باش و خراپ و بڕوا پێ بوونیان. هیچ باش و خراپێک پێشتر دیاری نه‌کراوه. خودی په‌یمان/گرێبه‌ستە که میترای له نه‌بوونی ئینتزاعییه‌وه (ڕووت) دێنێته نێو بوونی کۆمه‌ڵگاوه. به پێچه‌وانه‌ی دینی زه‌رده‌شت که لایه‌نگرانی زه‌رده‌شت، هێمای باشی و دژبه‌ره‌کانیان هێمای شه‌ڕ و ناشیرینین، له میترادا بنه‌مای هه‌موو باشییه‌کان له هاوڕابوون/ڕه‌زامه‌ندی و خراپییه‌کان له ناڕه‌زایی و ناچاری دایە، هه‌ر کارێک که به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی و هاوڕایی دوو لایه‌نه بێت درووسته. هیچ تابۆ/حه‌رام و ئاسته‌نگێکی له‌پێشدا دیاریکراو بوونی نییه. ئه‌هوورامه‌زدا که ته‌کووز به پێی فه‌رمانبه‌رێتی دیاری ده‌کات له ڕێگای گه‌یشتن به ئه‌هوورامه‌زدا، فه‌رمانبه‌رێتی له هه‌موو شتێک باشتره(هینلز، 1385: 76)، به‌ڵام میترا به پێی په‌یمان، ته‌کووزی ده‌داته کۆمه‌ڵگا(همان، 119). "ئایینی میترا که برایه‌تی ده‌وێت و پێیداهەڵدەڵێ، بایه‌خێک به میر و میرزاده‌کان نادات و ده‌وڵه‌تی یەکسانی ده‌وێت"(بهار، 1384: 453). هه‌ربۆیه له به‌رانبه‌ر ئوستووره‌کان و حیماسه کۆنه‌کاندا که سه‌لمێنه‌ری پێکهاته‌ی میرایه‌تییه، ئوستووره‌گه‌لێکیش هه‌یه که له هه‌مبه‌ر پێکهاته‌ی سه‌رده‌م، گوماناوی و سه‌رکه‌شه، وه‌کوو میترا(همان، 454). پێش گرێبه‌ست هیچ ڕه‌وا یان ناڕه‌وابوونێک مانای نه‌بووه، به‌ڵکوو ئه‌وه گرێبه‌سته، که به هاوڕایی و ڕه‌زامه‌ندیی که‌سه‌کان به‌رامبه‌ریی ڕه‌وا و ناڕه‌وا دیاری ده‌کات. که‌واته، میترا به مانای په‌یمان/گرێبه‌ست Contract ـه که زه‌رده‌شت له هه‌مبه‌ریدا ته‌کووزی ئه‌شه یان که‌یهانی دیاری کرد. هه‌ر به‌و شێوه‌یه که ته‌کووزی که‌یهانی و پله‌به‌ندیی زه‌رده‌شت بووه بنه‌مای پاشایه‌تیی ئێرانی به ته‌کووزی پله‌به‌ندی کراو، گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تیی میترا بنه‌ڕه‌تی ته‌کووزی زه‌وینی و گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وڵه‌تی مادی بوو که دیاکۆ به ده‌نگدانی گشتی هه‌ڵبژێردرا. پێداویستیی گریبەستیش ئەوەیە کە هەردوولایەن هاودەنگ یان بەرامبەر و مساوی بوون.
میترا/مێهر نه خۆرپه‌رستی به‌ڵکوو "به واتای په‌یمان و گرێبه‌ست Contractـه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که وشه‌ی میترا به ڕه‌چه‌ڵه‌ک به مانای نوور یان خۆر بێت، لەبەردەستدا نییه. ناوزه‌دکردنی میترا به واتای نوور، قەبووڵ نه‌کراوه، له ئا‌ڤێستا یان وێدا، میترا به مانای خۆر نییه، که‌وایه ئه‌م مانایه دواتر زێده کراوه" (اشمیت در کلوسکا، 1385، 388-390). له ئاڤێستادا سروودی خۆر و سروودی میهر جیاوازن (رضی، 381: 413). "میه" Millet له وتاری 1907 به سه‌ردێڕی " خوای هیند و ئێرانی میترا" بڵاوی کرده‌وه که ئەو بڕوا باوەی ڕه‌ت کردۆتەوە که ئه‌م خودایه، خودای نوور و خۆره و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌خلاقی پشتیوانیی ڕاستی و دوژمنی له‌گه‌ڵ درۆ دواتر په‌یوه‌ست کراون. "میه"، میترای وه‌کوو وێنای په‌یمان contract ناساند، وه‌کوو "تمیس" که له یۆنان‌دا وێنای دادپەروەرییە(میه به نقل از اشمیت، همان، 387). پاشان "پاول تیمه" P. Thieme جه‌ختی له‌سه‌ر بیرۆکه‌ی "میه" کرده‌وه که میترا چه‌مکی بێلایه‌نی به واتای په‌مانه، (هوفر، کلوسکا، همان، 361)." چه‌مکی میترا به واتای..... پیرۆزیی به‌ڵێنه فه‌رمییه‌کانی ڕ‌اگوێزراو، په‌یمان، گرێبه‌سته.... به‌وشێوه‌یه‌ی که میه A.Milletـش سه‌لماندی، میترا خودای خۆر یان هه‌ر دیارده‌یه‌کی سروشتیی دیکه که به خوا ده‌زانرێت، نییه به‌ڵکوو وێناکردنی چه‌مکی پیرۆزی په‌یمانه"(تیمه، کلوسکا، همان، 554). " بیری ناوه‌ندیی مێهریشت پیرۆزیی به‌ڵێنی ڕاگوازراو، که به شێوه‌ی گرێبه‌ست ببێت، هه‌رچی ناوزه‌دی بکه‌ی، به‌ڵێن یان په‌یمان یان...، جێگای هیچ وتووێژ و ڕاوێژ و شرۆڤه و ...تادی نییه. وشه‌گه‌لێک وه‌کوو وه‌فاداری و فه‌رمانبه‌ریی لومل، یان ڕێز له ڕووی ئه‌رکه‌وه بۆ دایک و بابی لنتس... وه‌فاداری و سه‌رسپێردراویی ئشمیت، که نیشانده‌ری کرده‌وه‌ی ئه‌خلاقیی تاکێکی پله‌خوارتر له هه‌مبه‌ر تاکێکی سه‌رتر له خۆیه‌تی، نییه..."(تیمه، همان، 561-562). واته ئه‌و شته‌ی که په‌یمانی ڕاسته‌قینه نییه، ناڕاست و په‌یوه‌ست کراوه و خودای میترا، ڕسکان و به خوا بوونی هه‌مان مانای گشتیتری میترا واته په‌یمان/گرێبه‌سته (میه، 1384، 15-16). هه‌ربۆیه میترا به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خودای په‌یمان بووه که دواتر به په‌ره‌سه‌ندن به خودای خۆر و شه‌ڕ، پێگه‌ی گۆڕدرا (هینتس، 1386، 72). میه گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تیی میترا زۆر بە پێشکه‌وتووتر له گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕۆسۆ ده‌زانێت. هەوەک ئاماژەی پێدرا، میزان (تەرازوو) هێمای هاودەنگی و یەکسانی و دادپەروەرییە. میتراش بە مانای گرێبەستی کۆمەڵایەتییە. پێداویستیی گرێبەست، هاودەنگی و بەرامبەری تاکەکان و تاقمەکانە. چوونکە گەورە یان ئەرباب لە گەڵ چکۆڵە (گچکە) یان کۆیلە و ژێردەست، پێویستی بە گرێبەست نییە بەڵکو فەرمانی پێ دەکات. تەنیا کاتێ گریبەست مانای هەیە کە عەداڵەت و هاودەنگی ببێت.
جەنابی پیرخدر یەکێک لە پیاوە ماقوڵان و نوسەرانی ئیزەدی دوای سمینار هاتە لام گوتی ئەو گریبەست کۆمەڵایەتیە ئاماژەت پیێ کرد راستە ئیستایش هەمانە بە ناوی گریڤان کە، سەمبۆلی پەیمان و عەقد لە لای ئێمەیشە و، زەردەشت هێرش دەکاتە سەر گریڤان. ئەگەرشی ئەمن سرنج گریڤانم نەداوە لە دەقی زەردەشت، بەڵام خاڵیکی سرنجداری ئاماژە کرد دەسخۆشی لێ دەکەم.
ئەنجام:
پاش لێکوڵینەوە لە سەر ئەم سیمبولانە، چەن خاڵی سەرەکی هەن کە دەبێ ئاماژەی پێ بدەین. ئولگو (ڕێچکەی) ئەم خاڵە سەرەکییە ئەوەیە کە حەوت تخانی میترایی، لە ئیسلام و عیرفان و مەسیح ـدا چی دەکات؟ مێهرابە چۆن دەبێتە محراب لە ئیسلامدا؟ گریمانەی ئەم باسە ئەوەیە کە هەموو ئایینە ئاسمانییەکان، لە لایێکەوە لە هەمبەر یان دابڕانی ئایینی میترای مادی پێکهاتوون، لە لایەکی ترەوە، درێژەی ئایینی میترایی/کوردین.
هەڤتخان ئایین یان ڕەوتێکی میتراییە کە ئێستایش لە ناو ئیزەدیەکاندا ماوەتەوە بەڵام بە پێچەوانەی ئەو حەوت خانەیە کە ئیستا لە ناو ئایینەکانی عیرفانی و متافیزیکیدا سەری هەڵداوە. هەفتخانی میترا، ڕۆێشتن لە ڕووح و مەعنەوییەت بۆ جەستە و زەوین بوو، ئەوەسە لە ئەشکەوتی تاریک‌دا ڕێوڕەسم دەگرن و هەڵپەرکێ و شەڕاب/هئومە دەخۆنەوە، بەڵام دوایی حەوت خانی میترایی مانای شایی و خۆشی لە دەست ئەدات و لە کلتوری ئێرانی/زەردەشتی و دوایی لە یونان و مسیح و گشت مێژوودا دەبێت بە عیرفان و مەعنەویەت و هەڵپەرکێ دەبێت بە زیکر و سەما و ڕوحانیەتی ئایینە ئاسمانییەکانی وەکوو زەردەشت و عیرفان، چەمک و نەریتی حەوت خانیان هەڵگرت و ما‌نایان گۆڕی بۆ روێشتن لە مادییەت و زەوین بۆ مەعنەوییەت و ئاسمان. بە هۆی ئەوەسە کە لە خانی چوارەمی میترادا، دەبێ بە شێر، بەڵام لە دینی زەردەشت لە ئیسفندیارەوە هەتاکوو ڕۆستەمی زەردەشتی، بەپێچەوانەی میترا، دەبێ شێر بکوژریت. شێر هێمای زەوین و جەستە و وارسگەیە کە لە قۆناغی چوارەمدا دەبن بە شێر، چوونکە ئایینی زەوینی و جەستەیە نەک ڕووحانی. بەڵام لە ئایینی ڕووحانیی زەردەشتدا، نەبوون بە شێر بەڵکوو ئەبێت، شێر بکۆژرێت. هەروا مار هەموو کات لەگەڵ میترایی بۆ کوشتنی گا، لە حەوت خانی ئێرانی‌دا، ئەبێ مار یان ئەژدەها بکوژرێت. زیکرو سەمای عیرفانی لە تەریقەتە عیرفانییەکانەوە بگرە هەتاکوو ئۆرڤێئوسی یونانی و سەمای ڕۆژئاوایی و دیونیزوسی نیچەییی، هەمان هەڵپەرکێ و شایی میترایی/کوردییە کە مانای یونانی، عرفانی و مەعنەوی بە خۆیەوە گرتووە کە پێشتر گوتوومە. بڕێکیشی ڕەسەن ماوە کە بەداخەوە ئیتر هێمای میترایی پێوە نەماوە، وەکوو خواردنەوە و هەڵپەرکێ لە دیسکۆکانەوە کە پاشماوەی هەڵپەرکێ و خواردنەوەی هئومەی میتراییەکانە لە ئەشکەوتە تارییکەکاندا، وابزانم دیسکۆکانیش، تاریکن و مەشخەڵ ڕووناکی دەگریت نەک هەتاو یان لامپ (چرا- گڵۆپ).
گوتوومە شاەنامە مێژووی ئەنیران ـە، یانی مێژووی کوردەکانە بەڵام ڕەنگ و بۆنی ئێرانی/زەردەشتیان پێوە هەڵسووە. ئەمە ئولگوی (ڕێچکەی) هەمووی کولتووری ئێرانە کە لە ماد و میترا هەڵیانگرتووە بەڵام بە ناوی خۆیان تۆماریان کردووە. نموونەیێکی تر وشەی پەردیس [پڕ دیس بە مانای پڕ لە خۆشی] کە لە ناو ماد بە مانای زەوینی، جێی خۆشی و شایی و هەڵپەرکێ و مەستییە لە کولتوری ئێران و ئیسلام، دەبێت بە فردەوس و دەڕوات بو بەهەشت و ئاسمان ئەگەرچی لەوێش هەر جیێ خۆشی و مەستییە. مانای دەگوڕیت. "بەغ" نازناوی میترا بە مانای باغە کە دەبێت بە "بغ" یان خودا. بیستون یان بغستون جێی باغ و گوڵ و شایی بوو، ئەبێت بە جیێ پاڕانەوەی خوداکان. هەروا فرەوەشی(هەورامی) لە ماد بە واتای فرەخۆشییە بەڵام ئێرانییەکان بە زەوت کردنی وشەکە، ما‌نایان گۆڕی بۆ ڕووحی مردگان (مروودەکان) و فریشتە و هەزاران وشەی تر. دەمهەوێ بڵێم نە تەنیا ئێران بەڵکوو مێژوو بە گشتی هەم زەوت و درێژەی کڵتوری ماد/میتراییە و هەم لە ناوبەرو و دابڕان و یان پێکدادان لە هەمبەر ماد/میترا. مێژوو و ئەقڵی سیاسیی ئێران و عیرفان و ئەفلاتوون و ئیسلام، دابڕان لە بەردەوامیی شوناسی کورد/ میتراییە. خاڵێکی سەرەکیتر هەیە دەبێ چاوێکیی پێدا بخشێنم ئەوێش ئەوەیە، بە هۆی ئەوە کە ئێمەی کورد یان میتراییەکان دوای زاڵ بوونی پارسەکان، بێ دەسەڵات بووین، لە نووسینی دەق و شرۆڤە و بەردنووس، بێبەش بووین، ئەوەیە کە ئەم ئایینە لەگەڵ ئایینەکانی تر تێکەڵ بووە یان بەپیێ بەردەوام بوونی سیمبوولەکان، ئێرانییەکان، مانای دینی خۆیان بەسەریدا سەپاند. ئەوەسە ئێستا لە ناو ئیزەدییەکاندا و هەروەها ڕێوڕەسمی گاکوژی پیرشالیار و کەڵەشێرکوژی یارسانەکان [پیاڵەیە کە میترایەکان هئومە یان شەڕاویان تێدا دەخورد، ناوی خۆشی دوسان دوستکامی بوو] و یارسان بە بەراز، کە دەیکوژن و گۆشتی دەخون، ئەڵێن گاکۆڵە. سیمبولە میتراییەکان ماونەتەوە بەڵام مانای ئێرانی-عیرفانی بە خۆیەوە گرتووە. بۆ نموونە زیکر و سەمای دەروێشان، هەر هەڵپەرکێی میتراییە بەڵام بە جێی خواردەنەوە بۆ سەرخۆشی، مانای عرفانی و خوایی بە خۆیەوە گرتووە، ئەگەریش هێشتا بڕێ سروودی هەر میتراییە وەکوو "ئامان ئامانە یا پیر ئامانە ئیمشەو شەوەکەی عەهدو پەیمانە..." لە ناوییدا ماوە. میترا مانای پەیمان و بەڵێنییە و پیر سیمبولێکی میترایی یە. کۆتایی حەفت خانی میترا دەبێتە پییر و پیرشالیار لەو پیرەوە وەرگیراوە کە بەداخەوە ئەمڕۆ بە زەردەشتی شرۆڤەی لەسەر دەکەن.
بەڵام بۆ باسی سیمبول دەکەین؟ سیمبول چ پەیوەندییەکی لەتەک سیاسەت هەیە و گرنگتر لەوەش، ئەگەر مار سیمبولی ئازادی و ئەقڵە بۆ لە مێژوودا بووە بە شەڕ؟ وڵامی پرسیاری یەکەم ئەوەیە، دەسەڵات و هێز، هەموو کات بۆ داسەپاندنی خۆی، پێویستی بە ئایدولوژیا هەیە و سیمبول و ئوستوورە، ئایدولوژیای پێشا مۆدێرنن و بۆ پرسیاری بوون بە شەڕ؟ بە هۆی ئەوەیە کە دەسەڵاتی پارسی/زەردەشتی، ماد/میترای بەزاند و ئەوان کە دەسەڵاتیان بە دەستەوە بوو مێژوویان بە حەزی خۆیان پێناسە کرد و سیمبولەکانی خۆیان کرد بە خێر و سیمبولەکانی کوردیان کرد بە شەڕ.
” بابه‌تی سیاسی”ی ئێرانی، ده‌ره‌تانی باڵاده‌ست بوونی خۆی و تۆراندن و مه‌رگی ئه‌ویتری ئه‌نیران، له پشته‌وه‌ی جیهانبینیی خێر و شه‌ڕی زه‌رده‌شتی/سیمبولیک، نکۆڵی کرد و پێکدادانی سیاسی/ئه‌تنیی به پێکدادان و دژایه‌تیی تووتمه‌کان، وه‌رچه‌رخاند.
له پشته‌وه‌ی ئه‌م جیهانبینییه ئه‌خلاقییه‌دا، بابه‌تی سیاسیی ئێمه‌ی ئێرانی/زه‌رده‌شتی له به‌رانبه‌ر ئه‌ویدی مادی/میتراییه و سه‌پاندنی داڵگه‌لی ئێرانی/زه‌رده‌شتی به‌چه‌شنی ئه‌رێنی و دالگه‌لی مادی/میترایی به نه‌رێنی، نیشانده‌ری سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریی ئێران/زه‌رده‌شتییه‌کان له مێژووه و سه‌قامگیریی سیاسیی ئه‌وان و کزبوونی ماده‌کان له تاریکیی مێژوو و ده‌ستپێکی کۆتایی هاتنی هێزی ئه‌وان بوو. هێشتا سیمبولەکان ماون، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆکه ئه‌و ناوانه‌ی که که‌سانی دیکه به کوردیان داوه ماوه‌ته‌وه به‌ڵام نیشانه و ماناکانیان له‌بیر کراون. ئه‌مه‌ی که به‌رهه‌مه میتراییه‌کان وه‌کوو ئەشکەوت، شێر، تاووس ملک،شەیتان و پیرۆزیی مار، له نێو ئیزه‌دییه‌کان و ڕێوڕه‌سمه‌کانی پیرشالیار و سوڵتان ئیسحاق (که هه‌مان زه‌حاک/ئاژی ده‌هاکه)دا ماوه‌ته‌وه و به وته‌ی ژ. مار، ئیزه‌دییه‌کان کورده ڕه‌سه‌نه‌کانن، درووست، به‌ڵام نه به واتای نه‌رێنیی شه‌یتان، که مێژوونووسانی کورد ته‌نانه‌ت خودی ئیزه‌دییه‌کان له ئاقاری ئه‌مڕۆی خوداناسیدا، بۆ ده‌ربازبوون له مانای نه‌رێنیی به هۆی نه‌بوونی وشیاری، باس له خوداپه‌رستی و تاکپه‌رستی ئیزه‌دییه‌کان که باری نه‌رێنیی نکۆڵی بکه‌ن که ئه‌مه به دڵنیاییه‌وه درووست نییه. ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی میترا کە ئێرانیەکان، ناوزەدیان کرد بە شەیتان، بدۆزینه‌وه وه‌کوو جه‌خت کردن له‌سه‌ر هاوده‌نگی و گرێبه‌ست به جێگای ته‌کووزی که‌یهانی، جه‌خت کردن له‌سه‌ر زه‌وی و جه‌سته و چێژ و دنیاگه‌رێتی، گومانێک له شه‌یتان په‌رست بوونی کورده‌کان نه‌بووه. شه‌یتان/ئه‌هریمه‌ن وێنا و دروستکراوی ئایینی کۆنی کورده‌کان واته میترا بووه که چووه‌ته نێو دینی یه‌هوود و مه‌سیح و ئیسلامه‌وه. هه‌ر به‌م هۆیه له دینی ئیسلام به جنۆکه، له یۆنان به ئه‌شکه‌وتی تاریک و مدوسای گێسوومار که به‌ده‌ستی پرسیوس کۆڕی زیۆس کوژرا، له عه‌قڵی عه‌ره‌بیدا به توخمی تیامات(ئه‌هریمه‌ن) له یه‌هوودیش به له‌دایکبووی پێوه‌ندیی نێوان جنۆکه‌کان و کچه تارێندراوه‌کانی سڵێمان، ناوزه‌د کراین. ڕازی ڕق و کوشتاری داعش وه‌کوو نوێنه‌ری عه‌قڵی سیاسیی عه‌ره‌بی/ئیسلامی‌یش هه‌ر ئه‌مه‌یه. دوێنێ دوژمنی ئێران ئه‌هریمه‌ن و ماده‌کان هۆکاری ئه‌هریمه‌ن بوون، ئه‌مڕۆ ئه‌هریمه‌ن به ئه‌مپریالیزم و کورده‌کان هۆکاری ئه‌مپریالیزمن. زه‌حاکی مێشکخۆر بووه کوردی سه‌ربڕ. به‌ڵام شه‌یتان باری جێگیرکراو له لایه‌ن ئه‌ویدی یه. له نێو خودی ماده‌کان نه به ناو شه‌یتان بووه و نه باری نه‌رێنیی ئه‌و، به‌ڵکوو بنه‌ڕه‌ت ژیان بووه که تێیدا ده‌ژیان به‌بێ دژبه‌ریی ناوای و باری نه‌رێنیی. شه‌یتانێک نه‌بووه که شه‌یتان په‌رست ببێت هه‌ر به‌وجۆره‌ی که دژی ئه‌وه‌یش نه‌بووه که خوداپه‌رست ببێت. ئه‌مه ناونیانی بێگانه‌کانه. ئه‌وان ته‌نیا به نیشانه‌گه‌لێک وه‌کوو سه‌ما و شایی، دنیاگه‌رێتی، په‌یمان و به‌ڵێن، جه‌سته و وارسگه، تاریکایی و خواردنه‌وه و …ژیاون به‌ڵام به‌بێ ناو. ئه‌زموونی ژیانه که ئه‌وانی دیکه له‌سه‌ریان داناوه. ئه‌زموونی ژیانکراو له‌بیر چووه‌ته‌وه به‌ڵام ناوه سه‌پێندراوه‌کان ماونه‌ته‌وه که بۆ ده‌ربازبوون لێیان له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌که‌وینه نێو چاڵی خوداپه‌رستییه‌وه.
- ۹۵/۰۲/۳۱